لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا ٣٠٤ کەس لە ئێران کوژراون

دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران ئەمڕۆ ژمارەی کوژراوانی ئەو ناڕەزایەتیانەی ڕاگەیاند کە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوە. 

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە سەرەتای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانەوە لە چەند پارێزگایەکی ئێران، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٣٠٤ کەس". 

ئەو ڕێکخراوە کە تایبەتە بە کاروباری ئێران و بنکەکەی لە وڵاتی نەرویجە دەشڵێت" زۆرینەی قوربانییەکان لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە خەڵکی پارێزگاکانی سیستان، کوردستان، تاران و مەزدران بوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٤١ کەس لە کوژراوەکان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، جگە لە ٢٤ ژن. 


AM:10:56:07/11/2022