دەستگیركراوانی شیلادزێ ئازاد دەكرێن


بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو پێنج كەسی دیكە لە دەستگیركراوانی شیلادزێ ئازاد بكرێن.

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی زیندانیكراوانی بادینان رایگەیاندووە "هەریەك لە یوسف شەریف ابراهیم لە دایكبوی 2001، مەحمود ناجی سدیق لە دایكبوی 1996، كۆڤان تایرق جبرائیل لە دایكبوی 1996، ئەمجەد یوسف مستەفا لە دایكبوی 1989و نێچیرڤان بەدیع حاجی لە دایكبوی 1993، لە 9 بۆ 15ی مانگی داهاتو ئازاد دەكرێن".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە "دەستگیركراوانی دیكەی بادینانیش كە ماوەی شەش ساڵ حكوم درابون و دوای بڕیاری هەرێمی بۆ كەمكردنەوەی ماوەی سزاكەیان بۆ سێ ساڵ، بە قۆناغ سەرجەمیان دوای تەواوبونی ماوەی سزاكەیان ئازاد دەكرێن، لەوانەش شیروان شیروانی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2023 ئازاد دەكرێت.



PM:05:29:08/11/2022