وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت" نیەتێکی باش هه‌یه بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتی هەرێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرێبه‌سته نهوتییەکان".
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دەبێت پێداچونه‌وه به گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بكرێت و نیازیش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه".
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لە ئێستادا دوو لیژنە پێکهێنراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بڕیارە هەفتەی داهاتووش لەگەڵ ئەو دوو لیژنەیە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوانی نوێنەرانی هەرێم بەڕێوەبچێت.
وەزیرى نەوتى عێراق جەختیشیکردەوە، نیەتێکی باش هەیە بۆ دەستپێکردنەوەى پرسی هەناردەى نەوتی هەرێم لە داهاتوویەکی نزیکدا.