مێسی و دیبالا لە پێشەنگی پێکهاتەی ئەرجەنتینن بۆ مۆندیال

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین لیستی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری مۆندیالی 2022ی ڕاگەیاند کە بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە دەستپێبکات.

 لە لیستی تانگۆدا پاولۆ دیبالا، ئەستێرەی یانەی ڕۆما، کە گومانی هەبوونی لە پاڵەوانێتییەکەدا هەبوو، دوای ئەوەی تووشی پێکان بوو و لە دوایین یارییەکانی تیپەکەیدا بەشداری نەکرد، ئەفسانە، لیۆنێل مێسیش لە سەرووی لیستەکەدا بوو.

 ئەمەش لیستی پێکهاتەی ئەرجەنتینە"

 گۆڵپارێزان: مارتینێز، ڕولی، ئارمانی.


 بەرگریکاران: مۆلینا، مۆنتێل، کریستیان ڕۆمیرۆ، پێزێلای ئەڵمانی، ئۆتامێندی، لیساندرۆ مارتینێز، مارکۆس ئاکونا، نیکۆلاس تاگلیافیکۆ، خوان فۆیت.

 هێڵی ناوەڕاست: ڕۆدریگۆ دی پاوڵ، لیاندرۆ پارێدێس، ئەلێکسیس ماک ئەلیستەر، گویدۆ ڕۆدریگێز، ئەلیخاندرۆ گۆمێز، ئینزۆ فێرناندێز، پاڵاسیۆس.

 هێرشبەران: ئەنخێل دی ماریا، لاوتارۆ مارتینۆ، جولیان ئەلڤارێز، نیکۆلاس گۆنزالێز، خواکین کۆریا، پاولۆ دیبالا، لیۆنێل مێسی.

 سەماکارانی تانگۆ لە پێشەنگی کۆمەڵەی C دایە لەگەڵ مەکسیک و سعودیە و پۆڵەندا لەخۆدەگرێت و بڕیارە لە ٢٢ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یارییەکانی بەرامبەر سعودیە دەستپێبکات.


PM:08:12:11/11/2022