ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی عەلا جەواد ساعدی، نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.
دادوه‌ر عه‌لا ساعدی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە" وەرگرتن لە پۆستێکی گرنگ لە ئۆرگانە چاودێرییە نیشتمانییەکاندا بابەتی شەرەف و گەشت نییە کە کەسی بەرپرس بتوانێت چێژی لێ وەربگرێت".
ده‌شڵێت" له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كه پێمان سپێردرابوو، به‌و پۆسته‌وه گیرنه‌دراوین، له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌مانتوانی له هه‌ڵوێستی خۆماندا به‌رده‌وام بین، دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی شێواندن و چه‌واشه‌كاری و ناوزڕاندن به‌رامبه‌ر به دامه‌زراوه‌كه‌مان، داواكارییه‌ك پێشكه‌شی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌مان ببه‌خشێت، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ركه‌سێك ده‌خوازین كه پۆسته‌كه له‌داهاتودا وه‌ربگرێت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركه قورسه".