وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى له‌باره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و مێرمنداڵه‌ى دوێنێ لە گەڕەکی سەرچنار گیانى له‌ده‌ستدا ڕوونکردنەوە دەدات و ده‌ڵێت" بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە لیژنه پێكهێنراوە و سه‌رجه‌م پۆلیسه‌كانیش ده‌ستگیرکراون".
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو پۆلیسانەی لەلایەن بنەماڵەی سەهەندەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە لەلایەن لیژنەی پۆلیسەوە دەستگیرکراون و وتەیان لێوەردەگیرێت".
سەرکەوت ئەحمەد لەبارەی رووداوەکە ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو مێرمنداڵە دەستگیرکراوە و براوەتە زیندانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار، بەڵام دواتر هەڵاتووە لە شەقامی سەرەکی سەرچناریش چەند پۆلیسێک دوای کەوتوون و لەسەر دیوارێک خلیسکاوە و کەوتووە، دواتر دەستگیرکراوەتەوە و براوەتە بنکەکە، دواتر لە زیندانی بنکەی سەرچنار گیانی لەدەستداوە".
وتیشی" لە ئێستادا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهاتووە و هەر کەسێک کەمتەرخەم بێت لە گیان لەدەستدانی ئەو مێرمنداڵەدا سزادەدرێت و دەدرێتە دادگا".
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو مێرمنداڵە وتی" پێشتر له مانگی (١٠) دا كه‌سێك سكاڵای تۆماركردوه كه له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه كه ماتۆڕێكیان پێبووه ته‌قه‌ی لێكراوه، دواتر ناسراونه‌ته‌وه كه ئه‌وانن و به‌پێی مادده‌ی (٤٠٥) ئه‌و كوڕانه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار دهستگیریكردون و به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر به‌ندبوون و ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا كراوه".
ئەمرۆش،
کەسوکار و بنەماڵەی ئەو مێرمنداڵە رایانگەیاند" کوڕەکەیان لەدوای ئەوەی گیراوە بە پێنج پۆلیس لێیانداوە و تەعزیبیان داوە و دواتریش لە ژوری زیندان خنکاندویانە".