دابەشکردنی نەوتی سپی لەم شوێنانە دەستپێدەکات

لیژنەی سووتەمەنی ناحیەی بیارە رایدەگەیەنێت" سبەینێ دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان دەكرێت". 

بەپێی راگەیەندراوێكی لیژنەی سووتەمەنی ناحیەی بیارە كە وێنەیەكی دەست (سپی) كەوتووە و تێیدا هاتووە" سبەینێ دووشەممە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییانی شارۆچكەی تەوێلە و دەوروبەری و دواتر ناحیەی بیارە دەكرێت و بە هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوت دەدرێت". 

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە هاوڵاتییان كارتی وەرگرتنی نەوت و كۆپی ناسنامەی باری شارستانییان پێبێت.


PM:06:03:13/11/2022