دوای کۆیە بارەگاكانی كۆمەڵەش لە زڕگوێز بۆردومان كرا

دوای هێرشە مووشەکیەکان بۆسەر بارەگاکانی حیزبی دیموكرات لە قەزای كۆیە، کەمێک پێش ئێستا بارەگاكانی كۆمەڵەش لە زڕگوێز بۆردومان كران.

پەیامنێری (سپی) لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین" كەمێك پێش ئێستا بارەگاكی كۆمەڵە لە زرگوێز بە چوار درۆن بۆردومان كرا، بەڵام بۆردومانەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". 

هەر ئەمڕۆ بە چوار موشەک بۆردوومانی بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە قەزای کۆیە کرا، کە بەهۆیەوە هەشت کەس بریندار بوون کەسێکی دیکەش گیانی لەدەستدا. 


AM:09:30:14/11/2022