ئەمرۆ سێ شەممە ئافرەتێکی تر لە هەولێر دەکوژرێت، وتەبێژی پۆلیسیش رایگەیاند " ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەم مانگەدا لە هەولێر کوژراون ٤ کەسن" .
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شەممە له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "كاتژمێر ١١ پێشنیوه‌ڕۆی هێزه‌كانمان ئاگاداركران له بونی روداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر نوێ، دوای گه‌یشتنی تیمێكی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌ركه‌وت كه هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ف. ح. ب) ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه (س، م، ا) ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ کوژراوە".
وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوە کرد کە پیاوه‌كه به ده‌مانچه گوله‌یه‌كی له هاوسه‌ره‌كه‌ی داوه و بوه‌ته‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی، دوای به‌دواداچون بۆ كه‌سی تاوانبار توانیمان كه‌سی تاوانبار ده‌ستگیربكه‌ین و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له روداوه‌كه به‌رده‌وامه".
وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشکراشی کرد "له ١ی ١١ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چوار حاڵه‌تی كوشتن هه‌بون، حاڵه‌تی یه‌كه‌میان ٢ ی ئه‌م مانگه رویداوه و تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركرا كه ژنێك بو، حاڵه‌تی دوه‌میش له ٥ ی 11 بو كه كه‌سێك براكه‌ی خۆی كوشتبو ئه‌ویشمان ده‌ستگیركرد، حاڵه‌تی سێه‌میش له ١٣ی ئه‌م مانگه رویدا و كه‌سێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشت و دواتر خۆشی كوشت، ئه‌مڕۆش ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كوشتنه رویداوه و توانیومانه به‌دواداچونی ته‌واوبكه‌ین".