ترەمپ خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا كاندید دەكاتەوە


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا خۆی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندید دەكاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە ویلایەتی فۆریدا لە وتارێكدا بۆ لایەنگرانی رایگەیاند، مامەڵە فەرمییەكانی كاندیدبوونی لە حكومەت پڕ كردۆتەوە و وتی "بۆ ئەوەی ئەمریكا مەزن و شكۆدار بكەینەوە، كندیدبوونی خۆم بۆ سەرۆكی ئەمریكا رادەگەیەنم".  

ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2016دا بەسەر هیلاری كلینتن، كاندیدی پارتی دیموكراتدا سەركەوت، بەڵام لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ساڵی 2020یشدا ترەمپ كندیدی كۆمارییەكان و بایدنیش كندیدی  دیموكراتەكان بوو و بایدن سەركەوت.





AM:09:37:16/11/2022