لە پارێزگای زیقار بەهۆی بارانبارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پارێزگای زیقار بەهۆی بارانبارینەوە چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" بەهۆی ئەو باران بارینە زۆرەی لە شارەکەدا باریووە و نەبوونی ئاوەڕۆ بۆی، خانوویەکی قوڕ لە گوندێکی باکوری پارێزگای زیقار داڕما".

ئاماژە بەوەش دەکەن، خانووە ڕووخانەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی پیاوێک و هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی. 

میدیاکانی عێراق باس لەوەش دەکەن، دانیشتوانی گوندەكە توانیویانە دوو منداڵی دیکەی خێزانەكە رزگار بكەن.

لەم هەفتەیەدا لە پارێزگاکانی عێراق بارانبارینێکی زۆری بەخۆوە بینی، پێشتریش پێشبینی دەكرا لە چەندان ناوچە لافاو دروست ببێت.


AM:09:59:17/11/2022