سپی زانیاری ژمارەی گیان لە دەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەی غاز لە ماڵێکی سلێمانی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون کە بەهۆی لێچوونی غازەوە لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی روویداوە.

ئەمشەو کاتژمێر ٧:٣٠ لە گەڕەکی کازیووەی سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی غازی ماڵێک لە بینایەکی سێ نهۆمی لە گەريکی کازیووە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی سلێمانی سامان لەتیف رایگەیاند" سێ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوەو گەیەندراونەتە پزیشکی دادی سلێمانی".

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیەکانی تەندروستی وتیشی " ٩ هاوڵاتی تری ئەو خێزانە برینداربوون و تەندروستی هەندێکیان ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەی شارن".

بەهۆی لێڕۆیشتوونی غازەوە ئەو رووداوە روویداوەو دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیستراوەو خانوویەکی سێ نهۆمی رووخاوەو چەند ئۆتۆمبیل بوون بە ژێر دارو پەردووی بینا سێ نهۆمیەکەوە.





PM:09:31:17/11/2022