هێرشکرایەوە سەر بارەگای دەم پارتی

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ بۆ جارێکی دیکە لە ناوچەی بێرەجوکی رحا هێرشکرایەوە سەر بینای پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی).

ئاژانسی (فورات نیوز) بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی دوێنێ هێرشکرایە سەر بارەگای دەم پارتی لە بێرەجووکی رحا، ئەمڕۆش بۆ جاری دووەم هێرشکرایەوە سەر بارەگاکە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تەنێکی تیژ و رەق شوشەی بینای دەم پارتی کراوەتە ئامانج و شکێندراوە، بەڵام تائێستا سەبارەت بە هێرشبەران زانیاری نەزانراوە. 

دوێنێ لە ناوچەی بێرەجووکی رحای باکوری کوردستان هێرشکرایە سەر بارەگای دەم پارتی، هەروەها خەلیل بەگیت کە برای محەمەد بەگیتە و دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەستلەکارکێشانەوەی لە دەم پارتی ڕاگەیاندبوو، دەستگیرکرا. 


PM:03:01:09/05/2024