لە کەرکوک تەرمی چوار سەربازى عێراقی بە کوژراوی دۆزرانەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ته‌رمی چوار سه‌ربازی سوپای عێراق لە نزیك گوندی چیمەن لە ناحیەی قەرەهەجیر لە رۆژئاوای پارێزگای کەرکوک بە کوژراوی دۆزرانەوە. 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە نزیك گوندی چیمەن لە ناحیەی قەرەهەجیر لە رۆژئاوای پارێزگای كەركوك هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق، کە لە ئەنجامدا چوار سەرباز کوژران.

ئاماژە بەوەش دەکەن" چەکدارانی داعش چەکی سەربازی و مۆبایلی شەخسییان لە قوربانیانی سەربازەکان دزیووە". 

دوای ڕووداوەکە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی چوەتە شوێنی ڕوداوەکە و سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنێکی پشکنینی سەربازیی کردوە بۆ گەڕان بە دوای چه‌كداره‌كانی داعش.


PM:12:22:19/11/2022