رانیە .. بەهۆی لێچوونی غازەوە سەموونخانەیەک سووتا



بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند" بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە سەمونخایەک کەوتەوەو سەمونخانەکە سوتاو، بەڵام زیانی گیانی نەبووە". 

  
ئەمرۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین دا، ئاشکرای دەکات کە ئەمـڕۆ شەممە کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ( کولێرەخانە و سەمونخانەی ئۆتۆماتیکی دەوار) لە ناوبازاڕی قەزای حاجیاوا کەوتەوە". 
  
لەو راگەیاندنەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی تیمی بنکەمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە توانیان ئاگرەکە بەزوترین کــات کۆنتڕۆڵ بکەن کە بـەھـۆی ھەڵچـوونی غـاز بووە ھۆی سوتانی بەشێك لە دوکانەکە، بەڵام سوپاس بۆ خوای گەورە جگە لە زیانی دارایی ھیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبوو."  



PM:08:58:19/11/2022