باوەڕ ناکەن سەرۆکی فیفا چی دەڵێت


جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا لە نوێترین لێدوانیدا رەخنە وڵاتە ئەوروپیەکان دەگرێت و  ئاماژەی بەوەکردووە کە مۆندیال چاوی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە بە پێشوەختە سەیری عەرەب دەکەن و چێژ لە قەتەر وەربگرن [واتە بیانییەکان]، چونکە بۆ هەمیشە یادەوەرییەکانی لەگەڵ خۆتدا دەهێڵیتەوە،


ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا بە لێدوانەکانی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری دەستپێکی مۆندیال وتی"ئەگەر وڵاتانی ئەوروپا بەڕاستی گرنگی بە چارەنووسی ئەم کەسانە [کرێکاران] دەدەن دەتوانن کەناڵی شەرعی کارکردن بدۆزنەوە وەک قەتەر لە مۆندیالدا، کە ژمارەیەک لەو کرێکارانە دەتوانن بێنە ئەوروپا بۆ کارکردن، و هیوا و داهاتوویەکیان پێببەخشن ، پێموایە بۆ ئەوەی ئێمە وەک ئەوروپییەکان لە ماوەی ٣ هەزار ساڵی ڕابردوودا لە سەرانسەری جیهاندا کردوومانە، پێویستە داوای لێبوردن بکەین بۆ ٣ هەزار ساڵی داهاتوو پێش ئەوەی وانەی ئەخلاقی بە خەڵک بدەین،پێویستە ئەوروپییەکان پێش ئەوەی وانە بخوێننەوە داوای لێبوردن لە خەڵک بکەن، زۆرێک لە دامەزراوە ئەوروپییەکان لە قەتەر کاردەکەن و قازانجی دارایی وەردەگرن".

وتیشی "من بەرگری لە قەتەر ناکەم، ئەوان دەتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن، من بەرگری لە تۆپی پێ و نادادپەروەری دەکەم،هەر بڕیارێک لەم پاڵەوانێتییەدا دەدرێت بڕیارێکی هاوبەشی نێوان حکومەتی قەتەر و فیفایە،لەگەڵ جەنابی شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی قسەم کرد، بە هاوکاریی نێوان ئێمە و قەتەر هاوکاریمان کرد و 160 ژنی ئەفغانیمان ڕزگارکرد، هەرگیز کەس باسی ئەو بابەتانە ناکات و ئێوەش باسی،ناکەن ،هەست دەکەم مۆندیالی قەتەر 2022 باشترین دەبێت”. 


  جیانی ئینفانتینۆ سەبارەت بە بڕیاری قەدەغەکردنی مەی لە یاریگاکانی مۆندیال و دەوروبەری وتی: "بە شێوەیەکی تایبەت پێموایە ئەگەر ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر نەخۆیتەوە، ئەوا لە ژیاندا دەمێنیتەوە،چەند وڵاتێک مەی لە یاریگاکان قەدەغە دەکەن، بۆیە پێویست بە سیاسەتی دوو ستاندارد ناکات".

لەبەردەوامی لێدوانەکان وتی:"من ئەوروپیم و ماوەیەکی زۆرم لە قەتەر و هەموو جیهان بەسەر بردووە، وەک کۆچبەرێک لە سویسرا بۆ ئیتاڵیا چەندین ئەزموونم ژیاوە، ئەوروپا کیشوەرێکی لێبوردەییە، بەڵام زۆر شت دژی مافەکانی مرۆڤە، پێش ئەوەی ڕەخنە لە خەڵک بگرم دەبێت خۆمان ببینین، دەبێت ڕێز لەوانی تر بگرین،

لەکۆتایدا پرسیاری ئەوەی لێکرا  چۆن ڕێگە دەدەیت وڵاتێکی وەک ئێران دژی مافی ئافرەتانە بەرامبەر تیپێکی وەک ئینگلتەرا یاری بکات؟

 ئینفانتینۆ وتی: "حکوومەتی ئەو دوو وڵاتەم لە دژی یەکتر بانگ نەکرد بۆ ئەوەی یاری بکەن، پەیوەندیم بە تیپەکانەوە کرد، ئەگەر پاڵەوانێتییەکە لە ئێران بوایە، پشتگیریانم دەکرد، ئایا هەموو ئێرانییەک خراپە؟ ئایا هەموو ئینگلیزێک باشە؟ ئێمە هەوڵ دەدەین". بۆ ئەوەی هەمووان یەکبخەین چونکە ئەمە بەرپرسیارێتی ئێمەیە لە فیفا”.



PM:11:21:19/11/2022