بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لێچوونی غازەوە لە دوکانێکی شیرینی لە جادەی سابونکەرانی سلێمانی ئاگر کەوتەوە.
پەیامنێری (سپی) لە سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی غازەوە لە دوکانێکی شیرینی لە شهقامی سابونکەران چەند دوكانێك داڕوخاون".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكراوە، بەڵام تەقینەوەکە زیانێکی زۆری ماددی بە دوکانەکە گەیاندوە و کەلوپەلەکانی بە تەواوی شکاوە.