مەکگۆرک هەڵوێستی ئەمەریکای لەسەر هێرشەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان راگەیاند

ئەمریکا دۆخی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە "سەخت" وەسف کرد، ئەمەش دوای تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

برێت مەکگۆرک، ڕێکخەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی لە کۆشکی سپی، داوای ڕاگرتنی سەقامگیری باکووری سوریای کرد، جەختی لەسەر پابەندبوون و پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی سنووری سوریا و تورکیا کردەوە، 
مەکگۆرۆک هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە واشنتۆن هیچ زانیاری نییە لەسەر تەقینەوەکەی ئیستابوڵ، هاوکات "لۆمەی" هێرشەکەی کرد.

مەکگۆرک جەختی لە پابەندبوونی درێژخایەنی واشنتۆن بە ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی کردەوە و وتی کاری هاوبەش یەکەم بنەمای سیاسەتی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا، هەروەها بەهێزکردنی و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە نوێیانەی دیکە"، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی هاوپەیمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەکانی وەک: ئێران، ئاسایشی خۆراک و وزە و هەڵوەشاندنەوە کەشوهەوا 'ئەولەویەتێک'، ئەمەش لە پەراوێزی کۆنفرانسی گفتوگۆی مەنامەدا هات. 

ئەمڕۆ یەک شەممە تورکیا دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و هەرێمی کوردستان راگەیاند و هێرشێکی ئاسمانی توند و بەرفروانی کردە سەر شارەکانی رۆژئاوای کوردستان. 




PM:07:12:20/11/2022