ئەدهەم بارزانی داوای ئازادكردنی هاوكارێكی خۆی دەكات


ئەدهەم بارزانی، سەركردەی پێشووی پارتی دیموكرتی كوردستان داوا لە سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و عێراق، كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێكخراوەكان دەكت بۆ ئازادكردنی یەكێك لە هاوكارەكانی خۆی.

دەقی پەیامەكەی ئەدھەم بارزانی:

بە ناوی خوای گەورە و مھرەبان 

ھەر وەك بەرێزتان ئاگادارن ، ١٠ شەو لەمەوبەر، نزیك كاژمێر ١١ شەوی ١٠ لە سەر ١١ - ١١ - ٢٠٢٢ رۆژی پێنج شەممە ، لە گۆندی بازێ سەر بە دەڤەری بارزان قەزای مێرگەسور، لە پارێزگای ھەولێر، دوو ئوتومبێلی ئاسایشی پارتی بە فەرمانی كوری بچوكی بەرێز سەروكی پارتی دێموكراتی كوردستان، چۆنە سەر ماڵی بەرپرسی پاسەوانەكانی من فەرید عەبدولعەزیز بازی بارزانی كە زیاتر لە ٣٠ ساڵە وەك بڕا و دوستێكی من لە گەل من دا بووە و پاش شەش مانگ مانەوە بە ناچاری لە دەرەوەی ولات، بۆ پشۆدان سێ رۆژ بوو گەرایەوە ناو ماڵ و خێزانەكەی . 

پاش ١٠ رۆژ لە گرتنی ناوبراو چاوەرێی ئەوە بوم كە ئەم ھەڵەیە راست بكرێتەوە و ئازاد بكرێت . بەلام دیارە ئەمە نەكرا و ئەم بێتاوانە بەم شێوە نارەوایە ھەر لە زیندانەكان دا ماوەتەوە . بۆیە داواكارم لە ئێوەی بەرێز ھەوڵی ئازاد كردنی ئەم كەسە بێ تاوانە بدەن و لەگەڵ ئێش و ئازاری خانەوادەی بەرێزیان رابوەستن . 

لەگەل سڵاو و رێزمان براتان ئەدھەم





PM:11:49:20/11/2022