بە فەرمی فیفا قۆڵبەستی هاورەگەزبازی لە مۆندیال قەدەغە کرد


  هەریەکە لە ئینگلتەرا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا، دانیمارک، وێڵز و سویسرا بەیاننامەیەکی یەکگرتوویان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی نیشانەی OneLove،هاورەگەخوازی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لەبەر نەکەن،ئەمەش پاش هەڕەشەکانی فیفا.


 لە لایەکی ترەوە لە بەیاننامەی فیدراسیۆنی هۆڵەندا هاتووە "ئێمە پابەندین بە پەیامی OneLove و بەردەوام دەبین لەسەر ئەو کارە بەڵام ئەولەویەتی ژمارە یەکمان بردنەوەی یارییەکانی تۆپی پێیە لە مۆندیال، تۆ ناتەوێت یارییەکە بەو شێوەیە دەستپێبکەیت کە کاپتنەکەت کارتی زەرد وەربگرێت و هەر بۆیەش لەگەڵدایە". پەشیمانی قووڵ و ئازارێک لە دڵماندا کە ناچار بووین بڵێین نەخێر بۆ پلانەکەمان”. 

هەروەها ئەوەشیان نوسیوە "ئێمە بڕیار بوو غەرامە بدەین بەهۆی لەبەرکردنی نیشانەی OneLove، بەڵام فیفا ویستی سزامان بدات لە یاریگادا، شتێک کە پێشتر نەمانبینیوە — ئەمە پێچەوانەی ڕۆحی وەرزشە کە پێویستە جیهان یەکبخات.”

لە لایەکی ترەوە رۆژنامە بەریتانیەکان بڵاویانکردووەتەوە، فیفا پێی خۆشە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەبری قۆڵبەستی "OneLove"ی لایەنگری هاوڕەگەزبازان، قۆڵبەستێکی دژە جیاکاری لەبەر بکات.

  یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا  و مارک بێلینگهام، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەڵێن "ئەگەر سزا وەرزشییەکانی فیفا بۆ بەستنی قۆڵبەستی 'OneLove' ڕەوا بێت، ئەوا دەبێت ڕێگەیەکی بەدیل بدۆزینەوە بۆ دەربڕینی بەهاکانمان".




PM:01:45:21/11/2022