ڤیدیۆ..بەهۆی لێچوونی غازەوە هاوشێوەی رووداوەکەی سلێمانی لە دهۆک فرنێک دەتەقێتەوە

بەهۆی لێچوونی غازەوە هاوشێوەی رووداوەکەی سلێمانی کەمێک لەمەوبەر لە شاری دهۆک بەشیکی ناوخۆی دەتەقێتەوە، زانیاریە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ گیان لە دەستدانی هاوڵاتیەک دەکەن و دەیان بریندار.

تەقینەوەی ئەو بینایە کە خوێندکاری تێدایە لە گەڕەکی گرێ باسێ بووە، ئامارە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کەسێک گیانیان لە دەستداوەو نزیکەی ٢٠ کەسی دی کە خوێندکارن برینداربوون.

تەقینەوەکەی زیانێکی گەورەی بە بیناکەو دوکان و شوێنەکانی نزیکی گەیاندووە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە لە بەشی خوارەوەی هەواڵەکە کلیکی تێلیگرامی سپی میدیا بکە..





AM:12:09:22/11/2022