پارێزگاری سلێمانی وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك پرسه‌ی گشتی له سنوری پارێزگاكه راگەیاند.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمی خۆمان بۆ کارەساتەکەی شوی ڕابردووی شاری دهۆکی خۆشەویست؛ دەردەبڕین، پرسەی گشتی لە سنوری پارێزگاکەمان ڕادەگەیەنین، پرسەو پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەکان دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا، بۆ بریندارەکان دەخوازین".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه" هاوکاری و ئامادەی پارێزگاکەمان بۆ هەر ئەرکێک دەردەبڕین و پشتیوانی پارێزگاری دهۆک و هەموو دامودەزگاکان دەبین".
درانگانی شەوی ڕابردوو بەهۆی ته‌قینه‌وه‌ی تانكیه‌كی غاز له پارێزگای دهۆك، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و (٣٣) كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون كه باری ته‌ندروستی به‌شێك لە قوربانییەکان ناجێگیرە و له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.