پلاسخارت هەڕەشە دەكات


نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان جێی قبوڵ نییە.

جینین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق رایگەیاندووە، هێرشە بەردەوامەكانی ئێران جێگەی قبوڵكردن نیە. پێویستە عێراق وەك یەك مامەڵە بكات بۆ ئەوەی بوار بە هەڕەشەی زیاتر نەدات.  

بلاسخارت لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "بەداخەوە تەنها دەتوانین وتەكانمان دووبارە بكەینەوە. هێرشە بەردەوامەكانی ئێران جێگەی قبوڵكردن نیە. پێویستە عێراق وەك یەك مامەڵە بكات بۆ ئەوەی بوار بە هەڕەشەی زیاتر نەدات. هێز لە دەرەوەی وڵات لە یەكڕیزی ناوخۆییەوە دەست پێدەكات".  



PM:07:00:22/11/2022