توركیا بۆردومانکردنی ڕۆژئاوای كوردستانی دەستپێکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیا تۆپبارانکردنی سنوری ڕۆژئاوای کوردستانی دەستپێکردەوە، کە بەهۆیەوە ئاگر لە ناوەندێكی غازی ناوچەكەدا كەوتووەتەوە.

کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی گوندی سوێدی سەر بە شاری دێركی ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد، کە لە ئەنجامد ئاگر لە ناوەندێكی غازی ناوچەكەدا كەوتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ تورکیا بە فڕۆكەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی گوندی عەلی ئاغای سەر بە شارۆچكەی تل كۆچەر لە كانتۆنی قامشلۆ بۆردومان کرد، بەڵام تائێستا زانیاری ورد لەسەر زیانەكانی هێرشەكە بڵاونەكراوەتەوە.


PM:12:18:23/11/2022