درێسەکەی مێسی لە یاری نێوان ئەرجەنتین و سعودیە لە زیادکردنێکی ئاشکرادا نمایشکرا



 کۆمپانیای بەناوبانگی "AC Momento" کە تایبەتە بە زیادکردنی درێسەکانی تۆپی پێ، ڕایگەیاند، درێسەکەی لیۆنێل مێسی کاپتنی ئەرجەنتینی کە لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر سعودیە لەبەری کردبوو، دەخرێتە زیادکردنەوە.


 هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022 لە قۆناغی یەکەمدا روبەڕوبونەوە کە ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا.


 لیۆنێل مێسی توانی تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار بکات، بە لێدانی سزا، لە خولەکی ١١دا.


 بەپێی ئەپڵیکەیشنی کۆمپانیای "AC Momento"، درێسی ژمارەیەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، کە پەیوەندییان بە ڕووبەڕووبوونەوەی سعودیە هەیە، خرایە زیادکردنەوە و میسی پێشەنگی گرت.


 نرخی درێسەکەی مێسی لە ئێستادا 62هەزار و 750 هەزار یۆرۆیە، کە بەرزترین نرخی درێسی یاریزانە ئەرجەنتینیەکانە کە بۆ زیادکردنی ئاشکرا پێشکەش دەکرێت.


 دواتر ئەنخێل دی ماریا دێت کە نرخی درێسەکەی دوو هەزار و 390هەزار یۆرۆ بووە، دواتر لاوتارۆ مارتینێز بە هەزار و 650هەزار یۆرۆ و ڕۆدریگۆ دی پاوڵ بە هەزار یۆرۆ.


 نرخی درێسی لیاندرۆ پارێدێس 830 یۆرۆ و درێسی پاو گۆمێز 750 یۆرۆ و درێسی نیکۆلاس ئۆتامێندی 720 یۆرۆ و نیکۆلاس تاگلیافیکۆ بە 700 یۆرۆ.


 سەبارەت بە نرخی درێسەکەی کریستیان ڕۆمیرۆ، 680 یۆرۆ، درێسی مۆلینا 660 یۆرۆ، دواجاریش درێسی گۆڵپارێز ئیمیلیانۆ مارتینێز، 600 یۆرۆ.


AM:11:20:24/11/2022