لە یاری ئێران و وێڵز کارێکی چاوەڕوان نەکراو دژی ژینا ئەمینی کرا

لە یاری نێوان ئێران و وێڵز لە،مۆندیالی 2022ی قەتەر کە ئێستا بەردەوامی هەیە كارێکی سەیر و چاوەڕون نەکراو،دژی ژینا ئەمینی کچە کوردی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا کە لە لایەن ئێرانەوە کوژرا.

لە کاتی یاریەکە هاندەرێکی کچ درێسێکی ژمارە 22ی ئێرانی بەرزکردەوەو لەسەری نوسیبوو"مەهسا ئەمینی"(ژینا ئەمینی)بەڵام هەرزوو بەرپرسانی ئاسایشی یاریگاکە درێسەکەیان لە هاندەرەکە وەرگرتەوە.



PM:02:14:25/11/2022