وەزارەتێکی حكومەتی هەرێم دەرگای دامەزراندن دەكاتەوە


بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت،  دەرگای دامەزراندن بە ڕوی ئەو 500 كارمەندەدا كراوەتەوە كە لە سەردەمی كۆرۆناوە ئەزمونیان پەیداكردوە و بەردەوامیش دەبن بۆ ئەوەی دەرچوان دابمەزرێنن.

د. رەهێڵ فەرەیدون، بریكاری وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایگەیاند "ئێمە لەسەر  پرسی دامەزراندنی دەرچووان لەگەڵ نوێنەرەكانیان كۆبوینەتەوە، ئەو دەرچوانەی پێشتر لەكاتی كۆرۆنادا وەك تیمی بەرەنگاربونەوەی خێرا و چڕ دامەزران، بەتایبەت لە یاریدەدەری سڕكردن و پەرستاری زانكۆیی، ئێستاش لە چەند بەشێكی نەخۆشخانەی شار و دامەزراوەی دیكە كاردەكەن، بەڵێنی دامەزراندنیان بۆ دراوە و لە هەفتەی داهاتوتردا رێكارەكانیان بەتەواوەتی كۆتایی پێدێت".

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە كارمان لەسەر دامەزراندنی ئەو دەرچوانە كردوە كە پێشتر لەلایەن حكومەتەوە لە سەردەمی كۆرۆنادا گرێبەستەكانیان شەش مانگ جارێك بۆ تازە دەكرایەوە، سەرەڕای ئەوەی ئێستا مانیان گرتوە و دەوامناكەن، بەڵام لەكاتی ئەو روداوە نەخوازراوەی سلێمانیدا بەشێكیان گەڕانەوە سەركارەكانیان بۆ ئەوەی كورتهێنان لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەواو لەسەر هاوڵاتیان و هەم نەخۆشخانەكانیشمان نەبێت".




PM:02:54:26/11/2022