گۆڵچی ئەرجەنتین: پزیشکێکی دەروونی لە پشت بەئاگاهاتنەوەمانە لە مۆندیال دوای کارەساتی سعودیە!


 هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سەرۆکایەتی لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەر، هاوسەنگی خۆی وەرگرتەوە و دەستبەجێ لە کابوسی دۆڕانی بەدەستی هەڵبژاردەی سعودیە بەئاگا هاتەوە، بە ئەنجامی (2-1)، لە یارییەکدا کە لە گەڕی یەکەمی نێوانیاندا بەڕێوەچوو لە جامی جیهانی ٢٠٢٢.

 یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین شەوێکی سەختیان بەسەر برد، دوای ئەو شکستە مێژووییەی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی سعودیە، پێش ئەوەی لیۆنێل و یاریزانەکانی لە قۆناغی دووەمدا لە خەو هەڵسێن، دوای ئەوەی لەسەر حیسابی هەڵبژاردەی مەکسیک بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

 بە وتەی ئیمیلیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی، لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ڕادیۆ مۆنتی کارلۆ، ناچار بووە قسە لەگەڵ "پزیشکی دەروونی" بکات، بۆ ئەوەی لە ڕووی دەروونییەوە بیگەڕێنێتەوە بۆ ڕکابەرییەکانی مۆندیال.

 مارتینێز، گۆڵپارێزی ئینگلیزی یانەی ئەستۆن ڤێلا، لەم بارەیەوە زیادی کرد: زۆر ئازارم چەشت.. لەگەڵ پزیشکی دەروونی قسەم کرد، چونکە سعودیە تەنها بە دوو لێدان دوو گۆڵی تۆمارکرد.

 ئەو فشارە دەروونییەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تووشی بوو، دوای ئەو کابوسەی دۆڕان لەسەر دەستی سعودیە دیار بوو.

  گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: 45 ملیۆن ئەرجەنتینیمان هەیە.. دەبێت زیاتر و زیاتر پێشکەش بکەین، بەڵام سەرکەوتوو بووین لە هەڵگرتنی قورسایی لەسەر شانمان دوای سەرکەوتنەکەمان بەسەر مەکسیکدا”.

  هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانیویەتی پێشەنگی کۆمەڵەی C بگرێت، بەو پێیەی پێویستە لە کۆتا قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە پۆڵەندا بباتەوە.. بۆیە پێدەچێت ئەو پزیشکە دەروونییە سەرکەوتوو بێت لە گەڕانەوەی هاوڕێکانی مێسی بۆ مۆندیال لە قەتەر.


PM:12:57:28/11/2022