کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەی سەرەکی کەرکوک تەرمی گەنجێکی تەمەن (١٧) ساڵان بە کوژراوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنوری پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک یەکەی نیشتەجێبوونی کۆمەڵگەی سۆما ستی تەرمی گەنجێکی کورد بە کوژراوی دۆزرایەوە، فیشەک بەر دڵ و سەری کەوتووە".
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد" بە وتەی کەسوکارەکەی، کاتژمێر (١:٠٠)ی دواینیوەڕۆی دوێنێ گەنجەکە بۆ چاککردنی ئێکسبۆکسەکەی لە ماڵ چووەتە دەرەوە و سواری ئۆتۆمبێلێکی تەکسی دەبێت کە دوو سەرنشینی تێدا بووە، پاشان ژمارەی مۆبایلەکەی دادەخرێت".
وتیشی" لە ئێستادا بنکەی پۆلیسی ئازادی کە سەر بە پارێزگای کەرکوکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەبارەی چۆنییەتی هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە، تەرمەکەشی بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە".
بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی (ئهحمهد ئازاد)ە و تهمهنی نزیکی (١٧) ساڵانە، كه یهكێك بوو له خوێندکارە یهكهمهكانى سنوری پارێزگای كهركوك.