راوێژکاری ئەڵمانیا، ئولاف شۆڵتز، رایگەیاند" حکومەتی وڵاتەکەی لە ئایندەیەکی نزیکدا هەندێ گۆڕانکاری لە سیستمی پێدانی وەرگرتنی هاوڵاتیانی بیانیدا دەکات و نەرمی لەو بواری وەرگرتندا دەنوێنێت".
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردەوە، ئولاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لەبارەی ئەو کۆچبەرانەوە دەڵێت: "کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو کۆچبەرانە دەکەین کە مەشقی کارکردنیان وەرگرتووە، یان لە ئەڵمانیا دەخوێنن".
هەروەها دەشڵێت" دەبێ ئەوان ببنە بەشێک لە وڵاتەکەمان بە سەرجەم ماف و بەرپرسیارێتییەکانییەوە، بێ گوێدانە ئەوەی ئەو کۆچبەرە لە کوێوە هاتووە یان رەنگی پێست و بڕوای ئایینی چییە".