لە کاتێکدا هەندێک پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی نزیک باڵی شیعەی سەر بە ئێران ( سابرین )هەواڵی بۆردومانی بنکەی پێشمەرگەکانی پارتی ئازادی لە جیزینکان لەلایەن فڕۆکە ئێرانییەکانەوە بڵاوکردەوە، بەڵام سەرچاوەکانی نێو ئەو هێزە ئیڕانییە رەتیانکردەوە هەواڵی لەو شێوەیە هەبێت، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی هەولێردا دەسوڕێتەوە، بەڵام بەرێوەبەری فرۆکەخانەی هەولێر، ئەو هەواڵانەش بە درۆ دەخاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی، لەبارەی بوونی فڕۆکه‌یه‌کی نه‌ناسراوه له ئاسمانی شارەکە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، بەڕێوه‌به‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر ئەمرۆ سێ شەممە ڕایگەیاند ”ئه‌و گرتەیەی بڵاوکراوه‌ته‌وه و گوایە له ئاسمانی هه‌ولێرە هیچ نییه، گه‌شتی فڕۆکه‌وانی له ئاسمانی هه‌ولێر وەك هەمیشە ئاساییه و هیچ حاڵه‌تێکی تۆمارکردنی فڕۆکه‌ی نه‌ناسراو، یان شتێکی له‌و شێوه‌یە نەبووە."
هەروەها دەشڵێت "ئه‌گه‌ر بابه‌تێکی له‌و شێوه‌یە هه‌بێت، ئێمه کۆنتاکمان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانیی عێراق و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدارەوە هه‌یه و له‌و بابه‌ته ئاگادار ده‌کرێنه‌وه."