پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 22 ئافرەتیان لە شاری هەولێر بە تۆمەتی "فاڵچییەتی و سواڵكەری لەشفرۆش"ی راگەیاند.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "ئەو 22 ئافرەتە لە پاڵ فاڵچیەتی و سواڵكەریی كاری لەشفرۆشیان ئەنجامدەدا، شەش لەو ئافرەتانە خەڵكی سووریان، سێی دیكەشیان خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، یەكێك لەو ئافرەتانە خەڵكی ئێرانە، سێیان خەڵكی مووسڵن و نۆشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن".
ناوبراو روونیكردەوە، ئەو ئافرەتانەی دەستگیركراون تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵیدایە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رێكخراوە، بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ئیجرائاتیان لەگەڵ بكرێت.