عێراق داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشكراكرد

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، نەوتی هەناردە لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 867 هەزار و 946 بەرمیل نەوت، داهاتی ئەو نەوتەش 8 ملیار و 231 ملیۆن دۆلارە.


وەزارەتی نەوتی عێراق، لە راگەیێندراوێكدا رایگەیاندووە، بەپێی ئاماری كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق - سۆمۆ، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو لە مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا گەیشتووەتە 99 ملیۆن و 867 هەزار و 946 بەرمیل نەوت، داهاتی ئەو نەوتەش 8 ملیار و 231 ملیۆن دۆلارە.


هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "تێكڕای نەوتی خاوی هەناردەكراو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە مانگی رابردوودا 97 ملیۆن و 204 هەزار و 696 بەرمیل بووە. هاوكات هەناردەی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی كەركوكەوە بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 363 هەزار و 20 بەرمیل."





PM:03:48:01/12/2022