دوای مۆندیال گرێبەستێکی نوێ چاوەڕێی مێسی دەکات

پێدەچێت پاریس سانجێرمان زۆر حەزی لە نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینییەکەی بێت کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

 بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕی جیهانی "گۆڵ"ەوە دەستیان کەوتووە، یانەی پاریس سانجێرمان دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال، کە ئێستا لە قەتەر بەڕێوەدەچێت، ئۆفەرێک پێشکەش بە مێسی دەکات.

 ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، گرێبەستە نوێیەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، گرێبەستە نوێیەکەش لەڕووی داراییەوە باشتر دەبێت لەو گرێبەستەی ئێستا.

 ئەو سەرچاوەیە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە گەڕانەوەی مێسی بۆ بەرشەلۆنە مەحاڵە، هەروەها هیچ دانوستانێک بۆ گواستنەوەی بۆ خولی ئەمریکی ئینتەر میامی لە ئارادا نییە.
 مێسی سەرەتا لە مانگی ئابی ٢٠٢١ بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، لەم ڕێکەوتنەدا بژاردەی ساڵێکی دیکەی تێدایە.
 ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لە وەرزی یەکەمیدا یارمەتی یانەکەی دا نازناوی خولی فەڕەنسا بەدەستبهێنێت و لە وەرزی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەستیپێکرد، تا ئێستاش بە بەشێکی گرنگی پێکهاتەکەی دادەنرێت

 گۆڵ دەڵێت:" پاریس سانجێرمان مێسی ئاگادار کردووەتەوە کە دوای پشووی نێودەوڵەتی گرێبەستێکی نوێی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشکەشی دەکەن وەک پاداشتێک بۆ ئاستەکەی.


PM:02:46:02/12/2022