لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان لە داخستنی رێگەی سەرەکی (هەولێر - پیرمام) ئاگادار دەکاتەوە و داوا دەکات شۆفێران رێگەی بەدیل بەکاربهێنن.
لە بڵاوکراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێرانی سنورەکە ئاگاداردەکاتەوە کە" بەهۆی گەیشتنی کارەکانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆسەر رێگەی سەرەکی (هەولێر - پیرمام) لە ئەمڕۆوە سایدی چوون بەرەو پیرمام دادەخرێت".
لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، ڕێگەی بەدیل بەکاربهێنن کە" بە هێماکانی هاتووچۆ و فسفۆر ئاماژەی پێکراوە".