بەهۆی لێچونی غازەوە شوێنێكی دیكە لە سلێمانی داخرا


قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی مەترسی لێچوون و بۆ رێگریكردن لە رووداوی نەخوازراو، لیژنە هاوبەشەكان هۆڵی وەرزشی لوكس (LUX)ی لە گەڕەكی هەواری تازە داخست.

رێكان جەمال، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندووە، سكاڵا هەبووە لەبارەی لێچونی غازەوە، دوای سەردانیان دەركەوت ئەو هۆڵە وەرزشییە بەدەر لە رێنماییەكانی بەرگری شارستانی دەستكاری سیستمی غازەكەی كردووەو بووەتە هۆی لێچونی غاز، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی داخرا تا ئەوكاتەی كێشەكە چارەسەر دەبێت و مەترسی نامێنێت.

دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێك لە شاری سلێمانی بەتەواوی رووخا و بەهۆیەوە 14 كەس گیانیان لەدەستدا و چەند هاوڵاتییەكی دیكەش برینداربوون.




AM:11:44:04/12/2022