لویس ئێنریکی باشترین لە نێوان مارادۆنا و مێسی هەڵدەبژێرێت

لویس ئێنریکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆچوونی خۆی لەبارەی بەراوردکردنی نێوان لیۆنێل مێسی و دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا دەخاتەڕوو.

 ئیسپانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەغریب، لەڕۆژی   سێشەممە، لە قۆناغی ١٦ی جامی جیهانی ٢٠٢٢.

 لویس ئێنریکی لە لێدوانێکدا کە کەناڵی "TYC Sports"ی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە، وتی: ئەرجەنتین بەختی هویە ئەو دووانەیان هەیە، چونکە ئەرجەنتینی بوونە نەک ئیسپانی.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە بارودۆخی جیاوازە، ساڵێکی جیاوازە، تیپەکان لە ساڵێکدا دەگۆڕدرێن".
 لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕابردوو سەرسوڕهێنەر بوو، وای لێکردین هەموومان چێژ لە تۆپی پێ وەربگرین، ئەمە ئەو کاتە بوو کە یاریزانێک دەیتوانی بەتەنها خۆی مۆندیال بباتەوە.
 ئینریکی لە کۆتاییدا بە هەڵبژاردنی ئەستێرەی ئێستای پاریس سانجێرمان وتی: لە بەرامبەردا لیۆ مێسی ژمارە یەکە لە مێژووی تۆپی پێدا، بێ گومان".


AM:12:52:05/12/2022