لە شاری موسڵ به‌هۆی ته‌واوكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان ئەو شارەوە، سبه‌ی له سه‌نته‌ری شاری موسڵ كرایه پشووی فه‌رمی.
نه‌جم جبوری، پارێزگاری نه‌ینه‌وا لەراگهیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبه‌ی سێشه‌ممه ٦ ی كانوونی یه‌كه‌م، ده‌بێته پشووی فه‌رمی له سه‌نته‌ری شاری موسڵ، به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان.
نەجم جەبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئه‌م پشووه داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌كه ناگرێته‌وه، هه‌روه‌ها داواشی له هاووڵاتییان كردووه، هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن به كه‌مكردنه‌وه‌ی هاتووچۆكانیان له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
لەدوا تێکشکانی داعشەوە پارێزگای موسڵ بە پرۆسەیەکی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەو ئاوەدانکردنەوەی بەرچاودا تێدەپەڕێت.