لویس ڤانگال راهێنەری هۆڵەندا باس لە راگرتنی میسی دەکات لە،یاریەکەی چارەگی کۆتایی مۆندیالیان کە لە رۆژی هەینی ئەنجام دەدرێت.
لە،سەر،راگرتنی میسی لویس ڤان گال وتی: پێتان ناڵێم، هەینی دەبینیت چی دەبێت، لیۆنێل مێسی داهێنەرترین یاریزانە کە مەترسی لەسەر یاریزانانی بەرامبەر دروست دەکات، دەتوانێت هەلێکی زۆر دروست بکات و خۆی گۆڵ تۆمار بکات بە هەمان شێوە، بەڵام کاتێک ئەرجەنتین تۆپەکەی لەدەست دەدات، بەشدارییەکی زۆر لە بەرگریدا ناکات، ئەمەش دەرفەتمان پێدەبەخشێت”.
لویس ڤان گال وتیشی: نەخێر، هێشتا گەشتەکەم،سەرکەوتوو نەبووە، هیوادارم لە ئەرجەنتین ببەینەوە... هەموو شتێک ئەگەری هەیە، وەک ئەوە نییە هەلێکمان هەبێت بەرامبەریان.،هێشتا ئامانجێکمان ماوە کە لەگەڵ ئەرجەنتین یەکلایی بکەینەوە".
لەسەر بەرازیل ڤانگال وتی: "بەڵێ ئەوان تیپێکی دژە هێرشبەرین بەڵام ناچار بووم لە ڕۆژنامەکانی هۆڵەندا بخوێنمەوە کە شێوازەکەیان چەندە باشە، ئەوان تەنها تیپێکی دژە هێرشن! کۆریای باشوور تەنها بۆ هێرشبردن چووە ناو یارییەکەوە".