لەسنوری سلێمانی هاوڵاتییەك كوژرا


ئەمڕۆ لەناحیەی پیرەمەگرونی سنوری پارێزگای سلێمانی كەسێك كوژراو یەكێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەمڕۆ لەناحیەی پیرەمەگرون بەهۆی دروستبوونی شەڕە تەقەوە كەسێك كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندارە و بریندرەكەش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێكارە تەندروستیەكان.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هێزە ئەمنییەكان لێكۆَلینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.



PM:12:23:07/12/2022