مێسی و ڕۆناڵدۆ و زیدان لە پێکهاتەی مێژوویی مۆندیال نین

 جەیمی کاراگەر کاپتنی پێشووی یانەی لیڤەرپوول پێکهاتەی مێژوویی بۆ پاڵەوانێتییەکانی مۆندیال هەڵبژارد.
 بەپێی ئەو پێکهاتەیەی کە تۆڕی "The Sun”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕێگەی بە جەیمی کاراگەر درابوو کە تەنها یەک یاریزان لە هەر وڵاتێک هەڵبژێرێت.

جەیمی کاراگەر سوپرایزێکی گەورەی کرد، چونکە لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی لە پێکهاتنی مێژوویی مۆندیال دوورخستەوە.

 کاراگەر پشتی بە پلانی 4-2-3-1 بەست، و نەک تەنها میسی و ڕۆناڵدۆ لە پێکهاتەکەدا ئامادەنەبوون، هەروەها کاراگەر زێدان و  ڕۆناڵدۆی دیاردە و  ناوەکانی دیکەی لە پێکهاتەکە دوورخستەوە.

 پێکهاتەکە ئەم ناوانەی لەخۆگرتبوو:

 گۆڵپارێز: پیتەر شمایکل

 هێڵی بەرگری: مۆر - پێکنپاوەر - تورام - ماڵدینی.


 هێڵی ناوەڕاست: لۆکا مۆدریچ - چاڤی هێرناندێز


 لەبەردەمیاندا: دیێگۆ مارادۆنا - پێلێ - یۆهان کرۆیف


 هێرشبەر: یۆزێبیۆ


AM:12:52:08/12/2022