هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان لە داخستنی شەقامێکی سەرەکی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە، کە شەقامی سەرەکی دار و ئاسنین.
لە راگەیەندراوێکدا، هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە رۆژی شەممە ١٠ی ئەم مانگەوە، شەقامی دار و ئاسن (حدید و خشب)، لە چواریانی کوێستان تاوەکو پێش مزگەوتی شەهید سەباح دادەخرێت بۆماوەی چەند رۆژێک.
هاتوچۆی هەولێر ئەوەش دەخاتەڕوو، داخستنی شەقامەکە بە مەبەستی قەشتکردن و دووبارە قیرکردنەوەی شەقامەکەیە.
لە راگەیاندنەکەدا داواش لە شۆفێران کراوە کە وەک رێگای جێگرەوە شەقامە لاوەکیەکان بەکاربهێنن کە هاوڕێکن لەگەڵ شەقامە سەرەکیەکە، یان شەقامی (شۆڕش) بەکاربهێنن.