وێنە..لە ئامێدی مناڵێکی ١٢ ساڵە بە جەڵتەی مێشک گیانی لە دەستدا


ئەمڕۆ ٥ شەممە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە کە چەند رۆژێکە لە نەخۆشخانە کەوتبوو، بە جەڵتەی مێشک گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، ئەو منداڵە ناوی "محەمەد دێوالی تێلی رێکانییە" لە ناحیەی شێلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی و، پێنج رۆژە تووشی جەڵتەی مێشک بووەو  لە نەخۆشخانەی دهۆکە، ئەمڕۆ بەیانی لە هەمان نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

بەپێی زانیارییە تەندروستییە گشتیەکان گیان لە دەستدانی منداڵی ١٢ ساڵە بە جەڵتەی مێشک بە رووداوێکی دەگمەن ناو دەبرێت.



PM:01:08:08/12/2022