راهێنەری هۆڵەندا:لەئەرجەنتین دەبەینەوەو میسی رادەگرین

 لویس ڤان گال راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، رایگەیاند کە سبەی هەینی لە ئەرجەنتین دەبەنەوەو میسیش رادەگرن.

ڤانگال سەرەتا وتی" یاریزانەکانم ئەوەندە پیشەگەرن کە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتانەدا بکەن، بێگومان کاتێک 40 هەزار هاندەریان هەبێت و ئێمە تەنها 1400 هاندەرمان هەیە ئاسان نابێت، ئێمە وڵاتێکین کە دەتوانین مۆندیال بەدەستبهێنین... هیوادارین بتوانین".

لەسەر راگرتنی میسی،وتی:"  گەمژەیی دەبێت ئەگەر لێرە باسی تاکتیکەکانم بکەم،بەڵام،رایدەگرین".
 
لە درێژەی قسەکانی وتی:" کاتێک شێوازی بەرگریم پەرەپێدا، پێشتر هەمووان ڕەخنەیان لێدەگرتم، بەڵام ئێستا نیوەی جیهان بەم شێوەیە یاری دەکات، تەمەنم 71 ساڵە، بەڵام هێشتا جوان و گەنج دەردەکەوم، ئەگەر تیپێک هەبێت منی بوێت، من ڕاهێنەرایەتی دەکەم".

لە،کۆتایدا وتی:" ئێمە لە ئەرجەنتین دەبەینەوە و دواتر جارێکی دیکە بەرامبەر بەڕازیل یاری دەکەینەوە، بۆیە گرنگ نییە جارێ باسی بەرازیل بکەم".


PM:05:41:08/12/2022