ئامارێکی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکرایەوە

دامەزراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران ژمارەی قوربانیانی ئەو ناڕەزایەتیانەی ڕاگەیاند کە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەریهەڵداوە. 

ڕێکخراوەکە کە تایبەتە بە کاروباری ئێران و بنکەکەی لە وڵاتی نەرویجە له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌" ژمارەی ئەوکەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٥٨ کەس، کە ٢٩ یان لە رەگەزی مێن و ٦٣ کەسیشیان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵە". 

بەپێی راپۆرتەکە ژمارەی قوربانییەکان بەم شێوەیەن، سێستان-بەلۆچستان ١٢٨، کوردستان ٥٣، ئازەربایجانی رۆژئاوا ٥٣، تاران ٤٦، مازەندەران ٣٧، کرماشان ٢٥، گیلان ٢٥، ئەلبورز ١٨، ئەسفەهان ١٤، خوزستان ١٠، فارس هەشت، خۆراسانی رەزەوی حەوت، زەنجان پێنج، ئازەربایجانی رۆژهەڵات چوار، مەرکەزی سێ، قەزوین سێ، هەمەدان سێ، لوڕستان سێ، کۆهگیلویە-بویەر ئەحمەد دوو، ئەردەبیل دوو، ئیلام دوو، بوشەهر دوو، هورموزگان دوو، سیمنان یەک، گوڵستان یەک و کرمان یەک کەس لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.


AM:09:05:09/12/2022