فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی: لە مساڵدا ٦٧ رۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت" لە مساڵدا ٦٧ ڕۆژنامەنووس لە کاتی کارەکانیاندا کوژراون". 

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند" لە مساڵدا ٦٧ ڕۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیھان لە کاتی کارەکانیان کوژراون، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ٤٧ ڕۆژنامەنووس کوژرابوون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژرانی ڕۆژنامەنووسان دەگەڕێتەوە بۆ شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ھایتی، زیادبوونی تووندوتیژییەکانی گروپە تاوانکارییەکان لە مەکسیک.

ئەوەش هاتووە" ئەمساڵ لانیکەم ٣٧٥ ڕۆژنامەنووس لە جیھاندا بەھۆی کارەکانیانەوە زیندانیکراون، کە زۆرترینیان لە چین، میانمار، تورکیا، ئێران و بیلاڕووسیا بوون". 


PM:12:42:10/12/2022