رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، فیفا بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی دوای یارییەکەی ئەرجەنتین و هۆڵەندا بکاتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوە فیفا لێکۆڵینەوە لە لێدوانی مێسی و مارتینێزی گۆڵچی سەبارەت بە ناوبژیوان ماتیۆ لاهۆز دەکات.
هەروەها فیفا لێکۆڵینەوە لە پارێدێس و ئۆتامێندی دەکات لە دوای یاریەکە،کە ئەوانیش قسەیان لەسەر ناوبژیوانە ئیسپانیەکە کردووە.
بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیارەکان لە لایەن فیفاوە دەربکرێن.
ئەم چوار یاریزانە بەهۆی لێدوانەکانیان دژی ناوبژیوان د دوای ئەو ڕووداوانەی کە دوای یارییەکەی هۆڵەندا روویدابووو، هەڕەشەی سزادانیان لەسەرە لەلایەن فیفاوە.