ڕۆناڵدۆی دیاردە براوەو باشترین یاریزانی مۆندیالی2022دیاری دەکات

 رۆناڵدۆ نازاریۆ ناسراو بە رۆناڵدۆی دیاردە، لێدوانی نوێیداو باشترین یاریزانی  مۆندیالی2022 دیاری دەکات.

رۆناڵدۆ سەرەتا وتی "پێشبینیەکەم یاری کۆتایی بوو لە نێوان بەرازیل و فەرەنسا، بەڵام بەو پێیەی بەڕازیل لە یاریگاکان دوورخرایەوە و فەرەنسا لە هەموو یارییەکدا پشتڕاستی دەکاتەوە کە یەکێکە لە پاڵێوراوەکان، تەنانەت پێموایە ئەوان گەورەترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەکە".

 ڕۆناڵدۆ پێشبینی خۆی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی وتی "پێم خۆشە مەغریب لە فەرەنسا بباتەوە بەڵام پێموانییە بتوانێت لە فەرەنسا بباتەوە - ئەوە سەرکێشییەکی گەورە بوو بۆیان".

 لەکۆتایدا  ڕۆناڵدۆی دیاردە وتی "ئەگەر ئەرجەنتین مۆندیال بباتەوە، من دڵخۆش دەبم،ئەمەش لە پێناوی میسی".



PM:06:41:12/12/2022