بەڕێوەبەرایەتی کارەبای چەمچەماڵ هەلی کاری ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ هەلی كاری لە سنورەکە ڕاگەیاند و خوازیاران دەتوانن فۆڕمێكی تایبەت پڕبكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیەكە پێویستی بە ژمارەیەك ژمێركار (عداد)ی كارەبا هەیە، بۆ كاركردن بەشێوەی رۆژانە.

بەڕێوەبەرایەتیەكە ئەوەشی خستەڕوو: هەركەسێك ئارەزووی كاركردنی هەیە، ئەو فۆرمەی هاوپێچە بەشێوەی ئۆن لاین پڕبكاتەوە.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لەم لینکە بکە

PM:12:05:13/12/2022