شارەزایانی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن، لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا یەکەم شەپۆلی بەفربارین لە سه‌نته‌ری به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەستپێدەکات.
به‌پێی پێشبینییەکانی شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی، ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە کاریگەری شەپۆلێكی باران بارین و به‌فر لەسه‌ر ناوچەکانی هه‌رێم دەستپێدەکات و لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥ی کانوونی یەکەم، بارانبارین زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ده‌گرێته‌وه، هەروەها پله‌كانی گه‌رماش بەشێوەیەکی به‌رچاو دادەبەزن.
هه‌ر به‌پێی پێشبینییه‌كان، لەو ماوەیەدا به‌فربارین جگه له ناوچه شاخاوییه‌كان، پێشبی دەکرێت سه‌نته‌ری به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.